بەردەست واتا بە مانای Available بەڵام لە راستیدا شوێنێکە بۆ بەیەک گەیشتنی تواناکان و پێداویستیەکان. ئەو پێداویستیانەی کە ڕەنگە بە هۆی دووری، باروودۆخی ئابووری، جیاوازی زمان و هەندێک هۆکاری کە هیچ کات بۆ ئێمە دابین نەکرێت بۆیە ئێمە بە کۆکردنەوەی هەندێک مرۆڤی تواناو وەکوو پزیشک، ئەندازیار، راوێژکار، وەرزشوان، مامۆستا، میووزیسیەن و هەر تاکە مرۆڤی لێهاتوو و شارەزا هەل و مەرجێکمان ڕەخسانە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆجیا و بە شێوازێکی ئۆنڵاین ببینە پردێک بۆ پەرەپێدان بە تواناکان و هەروەها دابین کردنی پێداویستیەکان.
بۆیە ئەگەر ئێوەیش پێویستان بە کەڵک وەرگرتن بەم جۆرە خزمەتگوزاریانەیە هەر لە ئێستاوە دەست پێبکەن.
ئێمە لە بەردەست دا خۆمان بە هاوڕێ و هاوبەشی هەموو بنەما و پێکهاتەکانی پێشتر لە خۆمان دەزانین و لێرەوە ڕای ئەگەیێنین کە ئەرکی سەرشانی ئێمە ئاسانکاری بۆ هەموو خزمەتگوزاریەکانە و خۆمان بە ڕکابەری هیچ پێکهاتێک نازانین و هەرکات ئامادەین بۆ ئەوەی کە بەردەست بخەینە بەردەستی هەموو ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە زانستی ڕۆژە و دڵنیان کە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا دەبێتە هۆی دابین کردنی شێوازێکی نوێ لە خزمەتگوزاریەکان کە قازانجی بۆ هەموو لایەنەکان پارێزراوە و لە هەموو بابەتێک گرنگتر ببێتە هۆی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بەشێک زۆر لەو گەنجانەی کە تا ئێستا توواناکانیان بایەخی پێنەدراوە.
تەنیا مەرجی ئێمە بۆ هاوکاری ئەوەیە کە ئەم هاوبەشیە ببێتە هۆی:
- دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان لەسەر بنەمای کواڵیتی و خێرایی
- پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکی یەکسان بۆ هەمووان بە بێ هیچ جیاوازیەک
- پێشگر بوون لە تێچووی زیادە